بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"سابت محمد سەعید عەباسی " وەزیری بەرگری،بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا لە شنگال، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەمنی ناو کەرتەکە،و هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ کەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریا.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : "سابت محەمەد سەعید عەباسی " وەزیری بەرگری،بە یاوەری جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا لە شنگال.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : سەردانەکە بۆ پێداچوونەوە لە بارودۆخی ئەمنی ناو کەرتەکە و پشکنینە بۆ کەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریا.