بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەڕماندەیی ئۆپڕاسیۆنه هاوبەشەکان دۆزینەوەی 5 تەڕمی تیرۆریستانی ڕاگەیاند کە له هێرشێکی ئاسمانی لە کەڕکوک کوژراون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە : دوای ئەوەی دوێنی فڕۆکە جەنگییە قارەمانەکانی ئاسمانی لەجۆری F_16 هێرشێکی ئاسمانی وردیان ئەنجامدا، لەسەر بنەمای زانیاری و کاری مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بە ئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،لە زنجیرە چیای حەمرین لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک،کەتیایدا لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو تەرمی 5 لەتیرۆرستان لەپاشماوەی هێرشەکە تا ئێستا دۆزراوەتەوە، ،کە دوای لێکۆڵینەوە ناو و ناسنامەکانیان ئاشکرادەکرێن، هەروەها دوو حەشارگە لەناوبراون، لەلایەن ئەو هێزانەی کە ئەرکەکانیان جێبەجێدەکرد،چەندین جۆری چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی تەقەمەنی و ئامێرەکانی تری لۆجستی و پەیوەندیان دۆزیوەتەوە.