بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکان،بڕیاڕیدا سەرپێچی لەسەر هێڵی ئاسنین لاببات،هاوکات بوونی لیژنەیەکی حکومی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم مەلەفە ڕاگەیاند.
"مەیسەم سافی" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو لیژنە حکومیەی کە لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسنی گشتی پێکهێنراوە،تا ئێستا بەردەوامە لە هەڵگرتنی سەرپێچییەکان لەسەر هێڵی ئاسنین لە باکوورەوە بۆ باشوور و تەنانەت لە ڕۆژئاواشەوە بەپێی بڕیاری 154و تۆمارکردنی داوای یاسایی لە دژی سەرپێچیکاران.
ڕوونیشیکردەوە : ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ئاراستەی هێڵەکە و ڕێگری لە هەر ڕووداوێک، هەروەها بۆ دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی سەلامەتی شەمەندەفەرەکان.