لە سلێمانی نزمترین پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت و لە پارێزگاکانی دیکەش نزیک دەبێتەوە لە پلەی سفر

ناوخۆ
  • 30-11-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات لە پارێزگای سلێمانی و چەند پارێزگایەک پلەکانی گەرما تا سفر پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.
    دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : کە سبەی یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرزدەبێتەوە، و نزیک دەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :  پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە لە بەغدا و ئەنبار و دیالە  18 پلە و بابل و کەربەلای پیرۆز و میسان 19پلە و  هەولێر و نەینەوا 16پلەو سلێمانی و دهۆک 15 پلە و بەسرە 19 پلە.
    دەستەکە بۆ رۆژی دووشەممە پێشیبینی دەکات : ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،هەروەك پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە.