بەدواداچوون-INA
ئەمرۆ شەممە،سوپای سوریا ڕایگەیاند کە گروپە تیرۆریستییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، وەریگرتوە ، تێیدا هاتووە : هێزەکانی سوپا لە حەلەب و ئیدلب بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشە گەورەیەی گروپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سەر بە بەناو (بەرەی نوسرە) کە دەستیان پێکردوە،ئەوە جگە لە هێرشی دڕۆن کە لەلایەن گروپە گەورە تیرۆریستیەکانی بیانییەوە پێیان دراوە
فەرماندەی سوپای سوریا لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشداوە : کە هێزە چەکدارەکانمان زیانێکی زۆریان بە ڕێکخراوە هێرشبەرەکان گەیاندووە،و سەدان کوژراو و بریندار لە نێو ڕیزی تیرۆریستان هەن،و دەیان زرێپۆش و ئۆتۆمبێلیان لەناوبراون، هەروەك توانیومانە حەڤدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەینە خوارەوە و لەناویان ببەین.
ئاشکراشیکرد : کە هێزە چەکدارەکانمان بەردەوامن لە بەهێزکردنی هەموو خاڵەکان تەواوی میحوەرەکانی شەڕکردن بە کەرەستە و سەرباز بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان لە میحوەرەکان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانیان.
فەرماندەی هێزەسنورییەکان لەبیاننامەکەدا روونیشیکردۆتەوە : سەرکەوتوو بووین لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەندێک لەو خاڵانەی کە لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردوو لەدەستمان دابوو و بەردەوام دەبین شکستپێهێنانی ئەو گروپانە.