بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە،فەریق "محەممەد عەبدولوەهاب سکر سەعیدی "فەرماندەی هێزە سنوورییەکان،ڕایگەیاند : سنووری هاوبەشمان لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوە و هیچ بوارێک نییە بۆ دزەکردن،کە بەشوڕا و دانانی خاڵی چاودێری گرنگ بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سوریا پارێزراوە،ئەوە جگە لە دانانی یەکەی بەهێزی پاسەوانی سنور و هێڵی پشتیوانی بەهێز لە سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی.
"سەعیدی"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : رێوشوێنە ئەمنییەکانمان و قەڵا گەورەمان لەسەر سنووری عێراق و سووریا دروستکردوە کە لە پشتیانەوە پیاوە ئازاکان لە هێزی پاراستنی سنوور هەن.
فەرماندەی هێزی پاراستنی سنور لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە:فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان کاریانکردوە بۆ دروستکردنی زنجیرەیەک خاڵی گرنگ لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا، و بە بەهێزکردنی بە یەکەی نموونەیی لە هێزە سنوورییەکان، هەروەها دانانی هێڵی پشتیوانی بەهێز لەلایەن سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە کۆتایی بەهەر ئەگەرێکی دزەکردن و قاچاخچێتی بۆ ناو سنورەکانمانی هێناوە.