بەغدا-INA
باڵیۆز شێخ "عومەر بەرزنجی"چاوی کەوت بە ستافی دیپلۆماسی و ئیداری باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان و تیایدا جەختی لەسەر پێویستی کارکردنی بەردەوام دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتی میوان ڕاگر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگای عێراقی لەوێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بالیۆز بەرزنجی لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : باڵیۆز "شێخ عومەر بەرزنجی " لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە عەممان چاوی بە ستافی دیپلۆماسی و کارگێڕی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی کەوت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : باڵیۆز "بەرزنجی " جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێویستە گیانی هاوکاری و کارکردن بەشێوەی یەک تیم لەنێوان سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەدا هەبێت،بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی عێراق بێت و ئەرکیان خزمەتکردن بێت بە ئەندامانی ڕەوەندی عێراقی لە ئوردن .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : باڵیۆز شێخ "عومەر بەرزنجی "تەئکیدی لەسەر پێویستی کارکردن بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە و بە دەستپاکی و شەفافیەت،و بە هەستێکی بەرزی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دوور لە دەمارگیری تائیفی یان نەتەوەیی کردەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : باڵیۆز "بەرزنجی" داوای کرد هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات لە بواری کاری دیبلۆماسیدا،بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی وێنەی جوانی گەشاوەی وڵاتمان بێت.
ڕوونیشیکردەوە کە هەموو ئەمانە یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی حکومەت و بەرنامە پەسەندکراوەکەی سەرۆك وەزیران"محەمەد شیاع سودانی".
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە : دوای بەدوای دیدارەکە باڵیۆز بەرزنجی گەشتێکی بەنێو بەشی کونسوڵخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن کرد و چاوی کەوت بە ژمارەیەک هاوڵاتی.
لەمیانی ئەو بەسەر کردنەوەدا بەرزنجی جەختی لە پەرۆشی تەواوەتی خۆی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەرانی باڵیۆزخانەکە،کە بالیۆز ئەمەی بە ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانی و ئایینی دانا.