سەرۆک وەزیران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمیەکەی ئیسپانیا هێناو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا

سیاسی
  • أمس, 21:51
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئیسپانیا بەجێهێشت و بەرەو بەغداد بەڕێکەوت، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " 

    سەردانە فەرمییەکەی کە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرت:


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ شای ئیسپانیا شا فیلیپی شەشەم.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، بەڕێز پێدرۆ سانچێز.


    ■ سەرۆکایەتی کردنی شاندی عێراقی لە وتوێژێکی دوو قۆڵی فراواندا لە نێوان هەردوو وڵات. 


    ■ سەرپەرشتی کردنی واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش، کە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆدگرت:


    ● یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری یاسایی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان.


    ● یاداشتنامەی هاوکاری لە نێوان لیژنەی دەستپێشخەری گەرەنتی سیادی و حکومەتی ئیسپانیا.


    ● یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ژووری بازرگانی ئیسپانیا.


    ● یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان فیدراسیۆنی پیشەسازیەکانی عێراق و فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ رێکخستنی کارەکانی کۆمپانیاکان / ‏CEOE.


    ● یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئیسپانیا.


    ● یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان دەستەی دەستپاکی عێراق و داواکاری گشتیی ئیسپانیا.


    ● یاداشتنامەیەکی هاوکاری لە نێوان پارێزگای واست و کۆمپانیای ئیماتیای ئیسپانی بۆ بیناسازی.


    ● یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی لە نێوان زانکۆی عێراقییە و زانکۆی شا خوان کارلۆسی ئیسپانیا.


    ■ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری عێراق و ئیسپانیا کە لەلایەن ژووری بازرگانی ئیسپانیاوە بەڕێوە چوو.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نوخبەیەکی عەرەبی و ئیسپانیا لە دامەزراوەی ماڵی عەرەب لە مەدرید.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زەیتوون.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ڕوسل سەلامی خێرخوازی ئیسپانیای.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.


    ■ پێشوازیکردن لە نوێنەرانی شاندی کۆمپانیای (Rheinmetall Expal) ئیسپانی.


    ■ پێشوازیکردن لە شاندی کۆمپانیای ( ‏Indra ) ئیسپانی.


    ■ پێشوازیکردن له شاندێکی کۆمپانیای ‏(Airbus) ئیسپانی کە تایبەتە بە بواری ئەمنی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی.


    ■ پێشوازیکردن له شاندی کۆمپانیای کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیماتیا کە تایبەتە بە شەمەندەفەر.


    ■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەوەندی عێراقی لە ئیسپانیا.


    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی (مۆندۆ)ی ئیسپانی.


    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی ئیسپانیا (TVE).


    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا (EFE).