بەغدا - INA
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی، بنگین ڕێکانی، ئەمڕۆ هەینی، تەواوبوونی سەرجەم پڕۆژەکانی یەکەم پاکێجی بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ تا کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠٢٥ پشتڕاستکردەوە.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) )نێردراوه تێیدا ڕایگەیاند: "بەنگین ڕێکانی، وەزیری بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی، گەشتێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ بهسهركردنهوهی کاری تونێلەکانی قەحتان و بهرزه پردی ناو گۆڕەپانی نسور".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی هەروەها لەسەر زەوی بەدواداچوونی بۆ کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامی ئەبو نەواس کردووە، و دروستکردنی پردی نوێی جادریە و بەستنەوەی بە نزیکبوونەوەکانی گۆڕەپانی نسور".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە - ڕیکانی دووپاتی کردەوە کە "مانگی داهاتوو سێ پڕۆژە لە بەغدا دەکەینەوە، و تا کۆتایی مانگی نیسانی 2025 تەواوی پڕۆژەکانی یەکەم پاکێج بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ تەواو دەکەین".