بەغدا - INA - ویسام مهلا
سەرۆکی تیمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، نەبیل نەجاڕ ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە عێراق لە ساڵی داهاتوودا گۆڕانکارییەکی ئەلیکترۆنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.
نەجاڕ لە لێدوانیكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “ژمارەی کارت بۆ بەکارهێنەرانی پارەی ئەلیکترۆنی بەربەستی 18 ملیۆن کارتی تێپەڕاندووە و ئەمەش بەو مانایەیە کە یەک لەسەر سێی خەڵکی عێراق کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن”. ئاماژە بەوە دەکات کە “ههوڵێكی جدی حکومەت هەیە کە لە بەرژەوەندی پارەدانی ئەلیکترۆنیدایە لە ڕێگەی هەندێک بڕیارەوە، و ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئابووری عێراقدا".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بازاڕی عێراق لە لێواری هەڵمەتە دیجیتاڵییە گەورەکاندایە بەگوێرەی ئەو بڕیارە ئابوریانەی کە لە لایەن حکوومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیرانهوه دەرچووە، پێشبینیش دەکرێت ساڵی ٢٠٢٥ گۆڕانکارییەکی گەورە بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵدا پارەدانی ئەلیکترۆنی بهخۆیهوه ببینێت".