وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کردنەوەی دوو پڕۆژەی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە مانگی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 29-11-2024, 14:52
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فه‌واز

    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، بنگین ڕێکانی، وادەی کردنەوەی پردی فه‌زیلییه‌ و و چواررێیانی کەمپی (مه‌عه‌سكه‌ر) ڕەشیدی دیاریکرد.

    ڕێکانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کارکردن لەسەر هەندێک پڕۆژە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ ڕووبەڕووی کێشە و تەحەدای زۆر بووەتەوە"، ئاماژەشی بەوەدا "کارکردن لەسەر پڕۆژەکان لە چوارچێوەی پلانەکەدا بەردەوامە جگە لە هەندێک پڕۆژە کە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە بوونەتەوە، و میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بۆریەکان دامەزراوە”.

    ڕوونیشیکردەوە، "ئەم گرفتانە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکاندا هەن، بەڵام کارکردن لە بەغدا تاڕادەیەک ئاڵۆزە بەهۆی سنوورداربوونی شوێنەکە"، وتیشی، "وەزارەت مامەڵەی لەگەڵ هەموو تەحەددیاتەکاندا کردووە و چارەسەری کردوون".

    جەختیشی لەوە کردەوە کە "پردەکانی دەمێننەوە یەک لە دوای یەک دەکرێنەوە، کە بریتین لە پردی فه‌زیلییه‌ ، چواررێیانی کەمپی (مه‌عه‌سكه‌ر) ڕەشید – زه‌عفه‌رانییه‌، پردی تۆپچی، پردی بەیجیە و بەستنەوەی بە باب موعه‌زه‌م، فراوانکردنی رێگای ئەبو نەواس، و بەستنەوەی پردی دوو نهۆمی(تابقین) بە پردی موعه‌له‌ق، و پردی جادرییه‌"، ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەمساڵ کردنەوەی پردی فه‌زیلییه‌ (77) و چوارریانی کەمپی ڕەشید به‌خۆیه‌وه‌ دەبێنت".