بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی واژۆ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، "بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محهمهد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆ،عەبدولئەمیرشەمەری، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئیسپانیا واژۆکرد، لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا".