بەغداد-INA
ئەمرۆ پێنج شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،لە میانی کۆڕبەندی ئابووری لە مەدرید،رایگەیابد کە هەنگاو بەرەو هاوبەشییەکی ستراتیژی گشتگیر لەگەڵ ئیسپانیا دەنێن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی ، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری مەدرید"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری عێراق و ئیسپانیا کرد،کە لەلایەن ژووری بازرگانی ئیسپانیاوەبەڕێوەدەچێت،بە ئامادەبوونی بازرگانانی هەردوو وڵات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "سودانی "پێزانینی خۆی بۆ ڕێکخستنی کۆڕبەندەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی لە وەڵامی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بووە، کە وەفدێک لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ و بازرگانی و گواستنەوە و و پارێزگاری واست،و هەروەها ڕاوێژکاران،و ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری، و بریکاری ژمارەیەک وەزارەت و ژمارەیەک بازرگان، و سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان و سەندیکا پیشەسازییەکانی عێراق و دەستەی گەشتیاری یاوەرینە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی" لە میانی کۆڕبەندەکەدا و لەوتارەکەیدا ڕایگەیاند : کە وەفدێکی گەورەی عێراق نوێنەرایەتی پەیامێکی جددی دەکات لە هاوکاری نزیک لەگەڵ ئیسپانیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، کە خۆی لە خۆیدا هەڵوێستی گرنگمان هەیە، بەتایبەتی هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر بە پرسی فەلەستین.
هەروەك سودانی ئاماژەی بە خواستی حکومەت کرد بۆ سودوەرگرتن لە شارەزایی کۆمپانیا ئیسپانییەکان و ئەزموونە سەرکەوتووەکانی لە کەرتە جیاوازەکاندا، هەروەها جەختی لە هەنگاونان بەرەو هاوبەشییەکی ستراتیژی هەمەلایەنە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە سەرجەم کەرتەکاندا کردەوە.
ئەمەی خوارەوە گرینگترین خاڵەکانی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانە لە میانی کۆڕبەندەکەدا :
🔷 حکومەتەکەمان دوو ساڵ لەمەوبەر هات بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی نوێ بۆ پێشخستنی ئابووری عێراق.
🔹 عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت،و سێیەم وڵاتی بەرهەمهێنانە لە چوارچێوەی (ئۆپێک پڵەس)، وە ئێمە یەدەگێکی زۆری نەوت و گازمان هەیە،چاوەڕێی وەبەرهێنانی گونجاوین.
🔹بەردەوامین لە چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکی،بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان ، بەپێئ ستانداردەکانی بانکی جێبەجێ دەکەین.
🔹دەستمان کرد بە پاڵپشتی کردنی کەرتی تایبەتی عێراق، هەروەها پاڵپشتیمان بۆ دروستکردنی (سندوقی گەشەپێدانی عێراق) ڕاگەیاند کە وەبەرهێنانی بیانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و دەرفەت دەڕەخسێنێت.
🔹سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ ئەوەی هەموو کۆمپانیا بیانییەکان بچنە ناو بازاڕی عێراقەوە،هەروەها هاوکاری سندوقە گرنگەکانی جیهان دەکات.
🔹گەرەنتی سەروەریمان دروستکردوە بۆ پاڵپشتی کەرتی تایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
🔷 لیژنەیەکی تایبەتمەند هەیە کە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی وەك (هێرمسی ئەڵمانی،ساشای ئیتاڵی،و بێستای ئیسپانی) و هەروەها لەگەڵ ژاپۆن و فەرەنسا ئەنجامداوە.
🔹پەیوەندیمان لە نێوان دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەتی عێراقمان دروستکردوە، لەڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقی،کە ئەولەوییەت بۆ پیشەسازییەکانی بیناسازی یە، چونکە خەریکە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەین.
🔹ئێمە پیشەسازی خۆراک و دەرمانمان لە پێشینەی کارەکانمان داناوە، و ساڵانە نزیکەی 3ملیار دۆلارمان دابینکردوە لە پێداویستی دەرمان.
🔹کەشێکی لەبار هەیە کە وەبەرهێنان بۆ عێراق ڕادەکێشێت، وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق گەیشتۆتە بڕی 62 ملیار دۆلار .
🔹بەردەوام دەبین لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان،کە ڕێڕەوی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها شاری ئابووری لە عێراق دادەمەزرێنێت.
🔹عێراق 100 ملیار دۆلار لە ماوەی 3 ساڵدا تەرخاندەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخان بۆ وڵات ، کە زەمینەیەکی باش و گونجاوە بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا ئیسپانییەکان دەرەخسێنێت.
🔹ئێمە لەسەر پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە نێوان بەسرە و ئێران ڕێککەوتوین لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار،هەروەها خەریکی گفتوگۆین لەسەر ڕێگای شەمەندەفەری نێوان (کەربەلا – نەجەف) کە کۆمپانیایەکی ئیسپانی جێبەجێی دەکات.