دوای ڕاسپاردنی وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن شێخ عومەر بەرزنجی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن

سیاسی
  • أمس, 21:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    لەچوارچێوەی ئەرکە نوێ یەکەی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لەعەممان،ئەمرۆ پێنج شەممە،باڵیۆز "شێخ عومەر بەرزنجی" گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆز بەرزنجی لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستبەکاربوونی ئەرکەنوێیەکەی وەک باڵیۆزی نوێی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی، ئەمرۆ پێنج شەممە "شێخ عومەر بەرزنجی" گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بالیۆز بەرزنجی لەلایەن ژمارەیەک باڵیۆز و نوێنەری نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن و ستافی باڵای باڵیۆزخانەی عێراق پێشوازی گەرمی لێکرا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندرقاوەکە : باڵیۆز  "شێخ عومەر بەرزنجی " دوای گەیشتنی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە  دەربڕی و جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برا کە عێراق و ئوردنن بپارێزێت وببێتە خزمەتێکی باش بۆ کۆمەڵگەی عێراقی لە شانشینی ئوردنی هاشمی.