بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"ڕەزاق موحبس سەعداوی ،وەزیری گواستنەوە ، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەگەڵ بەیروت لە هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند.
"سەعداوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هێڵی ئاسمانی عێراقی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بەیروت دەستپێدەکاتەوە، دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست.
وەزارەتی گواستنەوە پێشتر بەهۆی گرژی و شەر و تێکچونی دۆخی ئەمنی لوبنان و سەلامەتی گەشتیاران ڕاگرتنی گەشتی هێڵی ئاسمانی بۆ بەیروت ڕاگەیاندبوو.