بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند : کە سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا،لوتکەی بەهێزی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
"سودانی" لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، تیایدا ڕایگەیاند : سەردانەکەمان بۆ ئیسپانیا لوتکەی بەهێزی پەیوەندییە مێژووییەکانە کە هەردوو وڵات و گەلەکەی لە بوارە جیاوازەکاندا کۆدەکاتەوە.
"سودانی" ڕاشیگەیاند : سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی حکومەت و خەڵکی شانشینی ئیسپانی دەکەین بۆ ئەو میواندارییە گەرم و پێشوازییە، هەروەها بۆمان ڕوونکردنەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوە تەواوکردنی ئەو پەیوەندییانەیە کە پێشتر لە سەردانەکەی "بێدرۆ شانسێز" سەرۆک وەزیران لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بۆ بەغدا ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو .
"سودانی"لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت : سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان لەگەڵ "بێدرۆ شانسێز"کرد کە تیایدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی گرنگ لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی و دادوەری واژۆ کرد،لەسەر گرنگی ئامادەبوونی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدان و بەهیزکردنی ئابووریدا لەچوارچێوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەك هەڵوێستی بەرز و مرۆیی ئیسپانیامان بەرز نرخاند سەبارەت بە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە و لوبنان ، و جەختمان لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕ لە غەززە کردەوە، وەک ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا،بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان پارێزراوبێت.