بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"حەسەن عەزەدین" پەرلەمانتاری لوبنانی لە ڕەوتی وەفای موقاوەمە،بەکەناڵی عێراقیە نیوزی راگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەری گرتوە لێی : سوپاسی هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراقی کرد لە پێشوازیکردن لە میوانە لوبنانییەکان و پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆیان، هاوکات تیشکی خستە سەر مەلەفی سیاسی وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەدا،کە سلێمان فرانجیە یەکێکە لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار.
ووتیشی : دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری لوبنان 9ی کانونی دووەمی داهاتوو دەبێت، و چاوەڕێی سەقامگیری سیاسی و ئەمنین تا کار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەین.
ڕاشیگەیاند : سەرجەم کاندیدەکانی پێشوو بۆ سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان زۆرینەی پەرلەمانییان بەدەست نەهێنا و لە ئێستادا "سولەیمان فرنجیە" کاندیدی کوتلەی وەفای خۆراگرە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان.