بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "هیام یاسیری" وەزیری پەیوەندییەکان،ڕایگەیاند:کە وەزارەت دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای سەرەکی (ڤۆدافۆن ئینتەرناشناڵ)دەکات نەک لقە نێودەوڵەتییەکانی،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دامەزراندنی (ڤۆدافۆن عێراق) لە داهاتوودا.
یاسیری ئاماژەی بەوەشدا : کە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، ڕەنگە لە داهاتوودا دامەزراندنی (ڤۆدافۆن عێراق)ی براندە نێودەوڵەتییەکەی بەدەستبهێنین ، وەک ئەوەی لە وڵاتاندا سەرکەوتووبووە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیەڕوو :
یاسری ئاشکرایکردوە : کە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر هەڵبژاردنی کۆمپانیای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ڤۆدافۆن وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی بۆ تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم پەسەند کرد و بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەیوەندییەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ئامادەکاری و هاوکاری پڕۆژەکە .