بەغدا-INA
ئەمرۆ چوار شەممە شێخ "عومەر بەرزنجی " ئەرکەکانی خۆی لەوەزارەت ڕادەستی بریکاری نوێ شۆڕش خالد سەعید کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ " عومەر بەرزنجی " لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : دوای مانەوەی نزیکەی دوو ساڵ و نیو " شێخ عومەر بەرزنجی " ئەرکەکانی وەک بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی تەواو بوو، و لەمەودوا ئەرکی نوێی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی دەبێت، و باڵیۆز «شۆڕش خالد سەعید " لەپۆستی بریکاری وەزارەتی دەرەوە دەست بەکار دەبێت و بەوبۆنەیەوە
مەراسیمی ڕادەستکردنەوە و وەرگرتن لە نێوان هەردوو باڵیۆزەکەدا لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لای خۆیەوە هەردوو باڵیۆز هیوای سەرکەوتنیان لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان بۆ یەکتری خواست.