پەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری عێراق و ئیسپانیا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری عێراق و ئیسپانیا کرد،کە ژووری بازرگانی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی بازرگانانی هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت.