بەغداد - INA - حەسەن فواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەقیبی سەندیكای دەرمانسازانی عێراق حەیدەر فوئاد، تەواوبوونی تۆماری زیاتر لە هەشت هەزار و 500 یەكەی دەرمانی ڕاگەیاند،و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پلانێك بۆ تۆماركردن و پشكنین و نرخی سەرجەم دەرمانەكان داڕێژراوە.
فوئاد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرسی نرخ دانان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و سەندیكاكەماندا هاوبەشە، هەروەها لە چوارچێوەی پرۆگرامی سەندیكای دەرمانسازاندایە لە خولی 2024، و لە ساڵی 2016ەوە دەستمان بەم پڕۆژەیە كردووە .
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا دەست دەكەین بە تەواوكردنی ڕێكارە گرنگەكان بە داواكردن لە نوسینگە زانستییەكان بۆ تۆماركردنی دەرمان لە لیژنەی پەسەندكردنی دەرمان بەپێی ستانداردەكان كە زنجیرەیەكی تەواوكاری لەخۆدەگرێت كە ئامانجی ئەوەیە دەرمانی سەلامەت بگاتە هاووڵاتی عێراقی.
ئاشكراشیكرد: گەیشتوینەتە زیاتر لە هەشت هەزار و 500 یەكەی دەرمانی كە لە تۆمارەكانی وەزارەتی تەندروستی تۆماركراون، تۆماركردنی ئەو بابەتەش ڕێكارەكانی لەخۆدەگرێت، لەوانەش كە نرخی ئەو مادەیە لە تۆمارەكانی وەزارەتی تەندروستیدا دابنرێت، دوای ئەوەش زنجیرەی پشكنینەكان دەكرێت.