بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید شوانی وەزیری داد لەگەڵ ئەحمەد عەوز وەزیری دادی سوریا، سەبارەت بە هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی لە بوارەكانی دادوەری و یاسایی گفتووگۆی كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، خالید شوانی وەزیری داد لەگەڵ دادوەر ئەحمەد عەوز وەزیری دادی سوریا كۆبوەوەو هەردوولا باسیان لە شێوازەكانی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بواری دادوەری و یاسایی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی برا كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كە پێش دەستپێكردنی خولی چلەهەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی بەرێوەچوو، كێشەی ئەو منداڵانەی كە لەگەڵ دایكیان تۆمەتباركراون بە دۆسیەی تیرۆر و لە زیندانەكانی عێراق ڕاگیراون، تاوتوێ كرا.