بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی (لوتكەی یەك ئاو) وەرگرت، كە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازی لە پاتریك دوریل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد، كە بانگهێشتنامەكەی بە واژۆی شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود،و سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، و سەرۆكی كازاخستان قاسم جومارت توكاییڤ، و سەرۆكی كۆمەڵەی بانكی جیهانی ئاجای بانغا، رادەست كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتە دەربڕی كە لە سێی كانوونی یەكەمی داهاتوو، لە پەراوێزی شانزەهەمین كۆبوونەوەی كۆنفرانسی لایەنەكان لە لایەن ڕیازی پایتەختی سعودیەوە میوانداری دەكرێت، بۆ ڕێككەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون (COP).
بەیاننامەكە روونیشیكردووەتەوە: ئەم لوتكەیە سەركردەی وڵاتان، حكومەتەكان، كۆمەڵگە لۆكاڵییەكان، دامەزراوە داراییەكانی گەشەپێدان، كۆمپانیاكان، دامەزراوە خێرخوازیەكان، ڕێكخراوە ناحكومییەكان، و پسپۆڕییە جیاوازەكان لە هەموو جیهان، كۆدەكاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و گەڕان بەدوای چارەسەری داهێنەرانە و بەردەوامدا.