بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و هاوتا ئیسپانییەكەی پێدرۆ سانچێز، چاودێری واژۆكردنی چەندین یاداشتی هاوبەشی لێكتێگەیشتنیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و هاوتا ئیسپانییەكەی پێدرۆ سانچێز، سەرۆكایەتی شاندەكانی عێراق و ئیسپانیایان كرد، لەو گفتوگۆیانەی كە لە مەدرید بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و گواستنەوە و بازرگانی.
بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا چاودێری واژۆكردنی چوار یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەشیان كردووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ هاریكاری لە بواری یاسایی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، لە نێوان وەزارەتی دادی عێراق، و وەزارەتی سەرۆكایەتی و داد و پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی یاسادانان لە شانشینی ئیسپانیا.
2- یاداشتی هاوكاری نێوان كۆمیتەی دەستپێشخەری گەرەنتییە سەروەرییەكان و حكومەتی شانشینی ئیسپانیا.
3- یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژووری بازرگانی ئیسپانیا.
4- یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی پیشەسازی عێراق و كۆنفیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ ڕێكخستنی بازرگانی كۆمپانیاكیان/ CEOE.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، گفتوگۆكان واژۆكردنی یاداشتەكانی دیكەی لێكتێگەیشتنیشیان لەخۆگرتبوو، كە بریتین لە:
1- یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان دەستەی دەستپاكی عێراق و داواكاری گشتی دەوڵەت لە شانشینی ئیسپانیا، كە لە بارەگای داواكاری گشتی ئیسپانیا واژۆ كرا.
2- یاداشتی هاوكاری نێوان پارێزگای واست و كۆمپانیای بیناسازی ئیماتیای ئیسپانیا، كە لە بارەگای ژووری بازرگانی ئیسپانیا واژۆ كرا.
3- یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ هاریكاری ئەمنی نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆی عێراق و ئیسپانیا، كە لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا واژۆ دەكرێت.