ڕەنگدانەوەی پێشەنگی عێراق لە گۆڕینی دیجیتاڵی...دەروازەی ئۆر خەڵاتی باشترینی عەرەبی بەدەستهێنا

ناوخۆ
  • 28-11-2024, 15:19
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند كە دەروازەی ئۆر خەڵاتی باشترینی عەرەبی بەدەستهێنا.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردوو : دەروازەی ئۆر ئەلیكترۆنی بۆ خزمەتگوزارییە حكومییەكان، لە چوارچێوەی پێكهێنانەكانی بەشی سەنتەری داتا نیشتمانی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، خەڵاتی باشترینی حكومەتی عەرەبی بەدەستهێنا لە سێیەمین خولی خۆیدا كە لەلایەن كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبیەوە ڕێكخرابوو، لە بەدەستهێنانی پڕۆژەیەكی نوێ كە ڕەنگدانەوەی پێشەنگی عێراقە لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم شەرەفە لە پێزانینی هەوڵە گەورەكانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندایە لە سەركەوتنی دۆسیەی گۆڕینی دیجیتاڵی و جێبەجێكردنی بنەماكانی حوكمڕانی ئەلیكترۆنی، كە هەوڵدەدات داهێنانی دیجیتاڵی بەرزبكاتەوە و خزمەتگوزارییەكان سادە بكاتەوە و پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت، چونكە یەكێكە لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، و كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە گرنگییەكی ناوازەی پێدەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی  دەروازەی ئۆر ئەلیكترۆنی  كە لەلایەن ستافی ئەندازیاری و تەكنیكی لە بەشی ناوەندی داتا نیشتمانییەكان پەرەی پێدراوە، نموونەیەكی زیندووە لە چارەسەرە دیجیتاڵییە پێشكەوتووەكان كە بەشدارییان كردووە لە باشتركردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە حكومییەكان و ئاسانكردنی ڕێكارەكان دوور لە ئاڵۆزی بیرۆكراتی،  ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم پڕۆژەیە گرنگییەكی زۆری پێدرا و یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی لیژنەی حوكمڕانی ئەلیكترۆنی بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵبژاردنی پڕۆژەی سەنتەری داتا نیشتمانی لە نێوان حەوت پڕۆژەی كاندیدكراوەوە هاتووە كە لەلایەن عێراقەوە پێشكەشكرابوون بۆ كێبڕكێكردن لەسەر خەڵاتەكە، كە پڕۆژەی دەروازەی ئۆر گەورەترین پشكی لە بردنەوە هەبوو بەهۆی توانا دیارەكانییەوە.
    ئەو ڕوونیشیكردەوە : خەڵاتەكە لە بارەگای كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە پێشكەش كراوە، كە عێراق بە نوێنەرایەتی ئەحمەد زوبەیدی سەرپەرشتیاری ئەمینداریەتی لیژنەی گۆڕینی دیجیتاڵی، بە ئامادەبوونی ڕیاز فەیلی بەڕێوەبەری گشتی بەشی فەرمانگەی وردبینی و كۆنترۆڵ و ڕێكخەری خەڵاتەكان بۆ لایەنی عێراقی.