بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عەبودی ڕەزامەندی بۆ میوانداریكردنی بیستەمین خولی كۆنگرەی وەزیرانی خوێندنی باڵای عەرەبی لە بەغدا بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند.
عەبودی لە وتارەكەیدا لە میانی نۆزدەهەمین كۆنگرەی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتی عەرەبیدا، كە میرنشینە یەكگرتووەكانی ئیماراتی عەرەبی بە هاوكاری ڕێكخراوی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و زانستی عەرەبی (ئەلێكسۆ) میوانداریی كرد، و لەلایەن عێراقی پێشوازی لێكرا ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)گەیشت وتیاداهاتووە : دامەزراوە ئەكادیمییە تایبەتمەندەكانی ئامادەكراون و ئامادەن بۆ میوانداریكردنی كارەكانی چاپی بیستەم، لە پەرۆشی حكومەتی عێراق بۆ هاوسەنگی لەگەڵ پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە بوارەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەرزكردنەوەی میتۆدۆلۆژیای ئەكادیمی، و بەهێزكردنی ستراتیژی پەسەندكراوی خۆی.
ستایشی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەنجومەنی یەكێتی ئەنجوومەنەكانی توێژینەوەی زانستی عەرەبی نوێكردەوە، كە گەیشتە لوتكە بە بڕیارە مێژووییەكەی بۆ گەڕانەوەی یەكێتیەكە بۆ بارەگا سەرەكییەكەی لە بەغدای پایتەخت و كارلێكی ئەرێنی كۆمەڵەی زانكۆ عەرەبییەكان لەگەڵ پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی خوێندنی باڵای عەرەبی هاوشێوەی ئەزموونی یەكێتی ئەوروپا، ئاماژە بەوە دەكات كە كارلێكی بەردەوام و كاریگەر لەنێوان دامەزراوە عەرەبییەكان و زانكۆكان و شارە ئەكادیمییەكانیان، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بۆشایی نێوان فەزای پەروەردەیی عەرەبی و كردنەوەی ڕێگا بۆ كارلێككردن لەگەڵ ژینگە پەروەردەییە پتەوەكان لە زۆرێك لە پایتەختە جیهانییە گرنگەكان.
بەشداربووانی كۆنگرەی نۆودەهەمین وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتانی وەزیرەان وپیسپۆڕانی بیست ویەك وڵات و هەشت رێكخراوی عەرەبی و هەرێمی بۆ ماوەی 27-28ی ئەم مانگە لە ئەبوزەبی بەرێوەدەچێت كە لەژێر ناوی ( سیستەمی پەروەردە خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهاتە خێرا جیهانییەكان)،ڕاسپاردەكانی بووەتە هۆی پەسەندكردنی بۆ میوانداریكردنی خولی بیستەم لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ساڵی 2026.