شوانی جەخت لەسەر گرنگی هاوكارییەكانی نێوان وەزارەتی دادی عێراق و میسر دەكاتەوە

ناوخۆ
  • اليوم, 13:25
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە خالید شوانی وەزیری داد، جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان وەزارەتی دادی عێراق و میسر كردەوە.
    بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكان لە وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : خالید شوانی وەزیری داد چاویكەوت بە هاوتاكەی وەزیری دادی میسر ڕاوێژكاری عەدنان فەنجیری، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ كۆماری عەرەبی میسر بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی لە چلەمین دانیشتنی خۆیدا كە بڕیارە لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەكانی دادوەری و یاسایی كرا.
     شوانی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : كە گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان وەزارەتی دادی عێراق و وەزارەتی دادی میسر، و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان، بەتایبەتی لە بوارەكانی تۆماركردنی خانووبەرە، ئۆتۆماتیكیكردن، و گۆڕینی دیجیتاڵی، بە شێوەیەك كە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردن و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی دوو وڵاتی برا.
    لای خۆیەوە ڕاوێژكار عەدنان فەنجیری جەختی لە خواستی وەزارەتەكەی كردەوە بۆ چەسپاندنی هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق، جەختیكردەوە : كە گرنگی پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەوام لەسەر ئەنجامدانی ڕێككەوتنەكان، لەنێویاندا ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی سزادراوان.