سەرۆک وەزیران: چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژۆ دەکەین

سیاسی
  • اليوم, 12:29
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕایگەیاند، چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژۆ دەکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا کردووە.
    سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرتووه‌ وتی: ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی دیاریکراوداین لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسپانیا و خواستێکی هاوبەش هەیە بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانیان لە هەمووی بوارەکان، ئاماژە بەوەش كرد كه‌ئیسپانیا بەشێکە لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی کە یارمەتیدەرمان بووە لە نەهێشتنی داعشی تیرۆریستی، و بە پشتبەستن بە داواکارییەکەمان، ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی دوو ساڵدا کۆتایی دێت بەهۆی نەبوونی پاساو بۆ مانه‌وه‌یان.
    سودانی ڕاگه‌یاند" توانای ده‌زگا ئەمنییەکانمان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، وسەقامگیریه‌كی سیاسی هەیە کە لە ڕەنگدانەوەی له‌سه‌ر دۆخی گشتی وڵات هەبووە، ئاماژە بەوەشکرد كه‌پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەپێی ڕێککەوتنی چوارچێوەیی ستراتیژی بەدامەزراوەیی کراوە و ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ تیمی ترەمپ هەیە، و ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە هه‌یه‌.
    سه‌رۆك وه‌زیران وتی: ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕووداوێکی گرنگە و هیوادارین کە کەرتی غەززە بگرێتەوە بۆ ئەوەی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لەسه‌ر سەقامگیریی ناوچەکە هه‌بێت، ئاماژە بەوەشکرد کەیاساکانمان ڕیگه‌ ناده‌ن دانپێدانان بە قەوارەی زایۆنیستی بنێین، و فەلەستینیەکان  خاوەنی خاك و پرسەکەن و ئەوانن بڕیار له‌سه‌ر شێوه‌ی چارەسەرکردنی پرسەکەیان دەدەن.
    سودانی وتی" کۆمپانیای ئیسپانی لە عێراق هەیە بەتایبەتی لە کەرتی هێڵی ئاسنین و گواستنەوەدا، ئێمەش بەهۆی کارامەیی و ئەزمونیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، حه‌زده‌كه‌ین کۆمپانیای زیاترمان بۆ بێت، ئاماژە بەوەشکرد كه‌ چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژۆ دەکەین و سەقفێکی دارایی هەیە لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆوە بۆ یەک ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كان كه‌لەلایەن کەرتی تایبەتی عێراق و ئیسپانیاوە جێبەجێ دەکرێن.”
    سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسن بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار گواسترایەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی، هه‌روه‌ها دانوستان لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکەی ئیسپانیا لەسەر پڕۆژەیەکی شەمەندەفەری خێرا لە نێوان پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلای پیرۆزدا بەردەوامە.