كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-11-2024, 11:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کرد سبەی پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌تدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سبەی هەینی، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، ولە بەیانیاندا لە ناوچەی باکوور تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک ده‌بن لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەکانی وڵات، ومەودای بینین (6-8) کم، و لە تەمدا لە (2-4) کم و هەندێکجار کەمتر لە 1000 مەتر ده‌بێت، و پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیوانیە و واست 18 پله‌ و لە دۆهۆک و هەولێر ١٢ و لە نەینەوا و سلێمانی و کەرکوک ١٣ و لە سەلاحەدین و ئەنبار ١٥ و لە بابل و کەربەلای پیرۆز و نەجەف شكۆمه‌ند و بەسرە ١٩ پله‌ ده‌بێت.”
    ئاماژە بەوەشکرد كه‌کەش و هەوا بۆ شەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەچە هەور، هەروەها تەمێکی سووک لە بەیانیاندا لە ناوچەی باکور دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، ومەودای بینین (6-8) کم، و لەناو تەم لە (3-5) کم.
     سه‌باره‌ت به‌کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەله‌ هەور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبن له‌ڕۆژی پێشتر، به‌ڵام پێشبین دەکرێت لە ناوچەی باکور کەمێک بەرزببنەوە.