بهغدا-INA
شێخ قهیس خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، ستایش بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهان، بۆ سەرکەوتنی ڕوون و ئاشکرای، کە بە ملکەچبوونی دوژمنان تاجی سەری دانا وئاگربەستیان ڕاگەیاندنی و دانیان بە شکستە ڕەق و بەهێز و توانای بەرخۆدان دانا.
ههروهها سوپاس و پێزانینی تەواوم بۆ هەوڵی پیاوانی خودا لە خاکەکەی، قارەمانانی بەرخۆدانی ئیسلامی (حزبوڵڵا لە لوبنان)، و هەموو ئەو خەڵکە بە شەرەف و ئازادانە، کە ڕووبەڕووی بەربەرییەت بوونەتەوە و دڕندەیی قەوارەی قۆرخکار و هێزە تاوانکارییەکانی، کە نەیانتوانی هیچ کام لە ئامانجەکانیان لە هەڵمەت و هەوڵە نەگبەتەکانیاندا بەدەست بهێنن، لە ژێر لێدانەکانی بەرخۆدانی ئازا کە سەرکەوتنی بۆ برا خۆڕاگرەکان بە خوێن و چەکەوە لە غەززە بەدەستهێنا، کە وەک چرا و فندێك بۆ بەرخۆدان دەمێنێتەوە، تا سەرکەوتنی تەواو بەسەر هێزەکانی لووتبەرزی جیهانی و بێ داك وباوكهی(ئیسرائیل) بەدەست دێت.
ههروهها وتی" بە دڵسۆزی لهسهر پەیمان دەمێنینەوە، بۆ خوێنی شەهیدە حەقەکانمان، کە لە پێش هەموویانەوە سهروهری شەهیدانی بەرخۆدان، سەیدی پیرۆز حەسەن نەسروڵڵا، خوای گەورە لێی ڕازی بێت.
لە کۆتاییدا دەڵێت: ڕەحمەت ودڵۆڤانی خودا بۆ شەهیدان وسەبووری بۆ خۆشەویست و بنەماڵەکانیان وشیفا بۆ بریندارەکان، سەرکەوتنیش تەنها لەلایهن خوداوەیە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه