باسم عه‌وادی: عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی و جەوهەری هەبووە لە گەیشتن بەئاگربەست لە لوبنان

سیاسی
  • اليوم, 10:07
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    بەسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی هعێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی و جەوهەری هەبووە لە گەیشتن بە ئەنجامەکانی ئاگربەست لە لوبنان.
    عەوادی بۆ بەرنامەی ئەرکی ڕاشکاوی کە لە کەناڵی ئەلعێراقییە نیوزەوە پێشكێش ده‌كرێت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووە" ئاگربەست لە لوبنان هەنگاوێکی گرنگە کە ئێمەی لە شەڕێکی هەمەلایەنە دوور خستەوە،و ئاگربەست لە لوبنان دەبێتە بنەمای ئاگربەست لە غەززە.
    هه‌روه‌ها وتی" عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی و جەوهەری لە هەماهەنگی نێوان وڵاتاندا بینی و کلیلێکی جەوهەرییە بۆ گەیشتن بەئاگربەستەکە، وجەختیشی لەوە کردەوە کەهاوکارییەکانمان بۆ غەززە و لوبنان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی سەقامگیری بەدەست دێنن.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌عێراق بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان و غەززەدا دەکات، وبڕینی 1%ی مووچە واجب نییە، بەڵکو كارێكی خۆبەخشانە.
    وته‌بێژی حكومه‌ت ڕاگه‌یاند" مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە ڕووی دەستوورییەوە پارێزراوە، بڕیاری لێبڕینیش بە تەواوی ئیختیارییە، به‌ڵام بڕیاری لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی میدیایی ڕێکخراو بووەوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌هەڵمەتێکی میدیایی هەیە بە ئامانجی سیاسی له‌پێناو بە ئامانجگرتنی حکومەت.
    عه‌وادی وتی" ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژیه‌كی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک داڕشتووە، وجەختیشی لەوە کردەوە کەحکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و سەربازی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری وڵات.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی عێراق دەبێت، وڕوونیشیکردەوە كه‌رێککەوتنی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دوای گفتوگۆی درێژخایەن هات.