بەغداد - INA - حەسەن فواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری كەركووك ڕێبوار تەها تەئكیدیكردەوە: ئامانجی سەرژمێری گشتی گەشەپێدانە، بۆ گەیشتن بە چاكسازی ئابووری و خزمەتگوزاری، هاوكات ئاماژە بەوەدا: كە زانیارییەكانی هەر كەسێك پارێزگاكەی و زێدی خۆی پیشان دەدات، و هیچ گرفتێكی تێدا نییە.
تەها بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری دانیشتوان بۆ عێراق و كەركوك سەرژمێرییەكی پەرەپێدانە و كاریگەرییەكانی بەم ئاراستەیەدایە ئەمە یەكەم، و دووەمیش: داخڵكردنی زانیارییەكانی هەر هاووڵاتییەك لە كەركوك و شوێنەكانی دیكە شوێنی لەدایكبوونی خۆی دەردەخات كە لە كوێ لەدایكبووە، بۆیە پێویست بە نیگەرانی و گومان ناكات لە هەر كەموكوڕییەك.
وتیشی: ئامانجی ئەم سەرژمێرییە گەشەپێدانە و لەپێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ پارێزگاكان و عێراق بەگشتی لە ڕوانگەی گەشەپێدان و ئابوورییەوەو هەوڵیشمان هەبوو بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری لە شار و پارێزگایەكی سەختی وەك كەركوك، و بێگومان تیمی حكومەتیش بەشدارییان لە هەوڵەكانیاندا كرد بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە.