بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: كە بەغداد مافی خۆیەتی پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغداد پێشوازی كرد، لە سەرۆكی ڕێكخراوی گەشتیاری عەرەبی بەندەر بن فەهد ئال فەهید و شاندی یاوەری، و لە میانی دیدارەكەدا جەختكراوەیە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوچەكانی گەشتیاری و شوێنەوار و پێشخستنی گەشتیاری ژینگەیی.
بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی بەغداد وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025، گرینگترین ناسنامە گەورەكەی دەبێت، و بەرجەستەی مێژووی ڕۆشنبیری و میراتی فەرهەنگی و بەرزكردنەوەی ڕۆڵەكەی دەبێت لەسەر نەخشەی شوێنە گەشتیارییەكان، و وتیشی: ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی كە عێراق شاهیدییەتی، بەشداریی كردووە لە بەهێزكردنی كەرتی گەشتیاری، ئەوە جگە لەو هەمەچەشنییە گەشتیارییەی كە تایبەتمەندییەكەیەتی، و پێشوازی لە پێشنیاری دامەزراندنی ئەكادیمیای گەشتیاری عەرەبی لە بەغدا بكەن.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، شاندی میوان ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەبارەی سروشتی كارەكانی ڕێكخراوەكە و هەوڵەكانی لە ماوەی ڕابردوو دا، و ئەو چالاكیی و پڕۆژانەی كە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی كردووە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرنامەكانی پەرەپێدانی گەشتیاری لە ناوچەكەدا، خستەڕوو، و بە ئاماژەی بەوەشدا: شاندەكە ستایشی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی كرد كە عێراق بەخۆیوە بینیوە لە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان.