بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی داوای كۆبونەوە لە دەوری دادپەروەری و پابەندبوون بە مافەكان و داكۆكیكردن لە ستەملێكراوان كرد.
عەبادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەخێرهاتنی خۆم بۆ ئاگربەست لە لوبنان دەردەبڕم، بەو هیوایەی لە غەززەش بوەستێت، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەركەوتوو بێت لە گەیشتن بە چارەسەرێكی دادپەروەرانە و گشتگیر كە دادپەروەری بۆ گەلانی چەوساوە و لاواز جێبەجێ بكات، و جەختیشیكردەوە: لە یەكگرتوویی ڕیزەكان، و دووركەوتنەوە لە دەرفەتی سەختی و وەسوەسە بۆ تێكدانی یەكڕیزیی و هاودەنگی و هیوا بۆ سبەینێ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە هێزەكانی گەلان لە دەوری دادپەروەری كۆببنەوە و پابەندی مافەكان بن و داكۆكی لە ستەملێكراوان بكەن و سەركەوتنی پڕۆژەی دەوڵەتێكی دادپەروەر كە نوێنەرایەتی گەلەكەی بكات مسۆگەر بكەن و وەك ئاماژەیەك بۆ نوێنەرایەتیكردنی گەلان و گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانیان پێیەوە بچەسپێنن لە ئاشتی یان شەڕدا.