بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار كارنامەی دەستبەكاربوون ڕادەستی شێخ عومەر بەرزنجی وەك باڵیۆزی عێراق لە ئوردن كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆز بەرزنجی، لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو یەتی،تیایدا هاتوو: ئەمرۆ لە بەغدا، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە نووسینگەی تایبەتی خۆی ،پێشوازیكرد لە "عومەر بەرزەنجی"بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كارووباری یاسایی و هەمەلایەن،تیایدا سەرۆك كۆمار كارنامەی دەست بەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە شانشینی ئوردونی هاشمی ڕادەستی بالیۆز بەرزنجی كرد دوای ئەوەی نزیكەی دوو ساڵ و نیو وەك بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و كاروباری یاسایی لە بەغدا ئەركەكانی بەسەركەوتووی ڕاپەراندوە.
شێخ عومەر بەرزنجی لەبواری دیبلۆماتكاریدا ئەزمونێكی سەركەوتووی هەیەو پێشتر بالیۆزی عێراق بوە لە هەریەك لە رۆمانیاو ڤاتیكان و قەتەر و چەند وڵاتێكی دی ، بڕیارە رۆژی 28-11-2024 وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە عەممان دەست بەكاربێت. .