بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، جەختی لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی پرسی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە دەستوەردان و فشاری سیاسی كردەوە لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی باڵای نیشتیمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری باسم بەدری، و جێگری سەرۆكی دەستەكە سەڵاح جبوری كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەشهەدانی لەگەڵ وەفدەكە گفتوگۆی لەسەر ئەو ڕێوشوێنە یاساییانە كرد كە لەلایەن دەستەكەوە گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەوانەی یاساكەی دەیانگرێتەوە، هاوكات گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی هەمەلایەنەی شاندی دەستەكە گرت سەبارەت بە دیارترین كێشە و تەحەددیاتی بەردەم دامەزراوەكە و چارەسەرەكانی پێشنیاركراو بۆیان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، مەشهەدانی جەختی لە پێویستی پەیڕەوكردنی ڕێكارە یاساییە دروستەكان كردووە لە لێپرسینەوە لە كەسانی پەیوەندیدار و دوورخستنەوەی مەلەفەكە لە دەستوەردان و فشاری سیاسی لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری.