سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دەكات

سیاسی
  • اليوم, 15:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق شێخ هومام حەمودی داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دەكات.
    حەمودی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەلێت:  پیرۆزبایی لە گەلی لوبنانمان و خۆڕاگری قارەمانانە دەكەین بە هۆی خۆشی سەركەوتنی بەردەوامیان، خۆڕاگری و بەهێزی تەحەدایان و گەورەیی خۆیان قوربانیدانەكانیان كە كە بەو هۆیەوە لووتبەرزی و خۆبەزلزانینی نەتانیاهۆیان شكاند، خەونە نەگبەتیەكانی بەفیڕۆدا، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ سزادانی سەركردەكانی شەڕ و پاشان ڕازیبوونیان لە ڕاگرتنی دەستدرێژی، سەركەوتنێك بوو بۆ لوبنان و هەموو خەڵكی ئازاد لە میحوەری ڕاستی، كە بە ناڕازیبوونی زایۆنییەكان لە ڕاگرتنی شەڕ و خۆشی لوبنانییەكان و گەڕانەوەی دەستبەجێیان بۆ ناوچەكانیان پشتڕاستكرایەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: خەڵكی عێراق و حكومەتەكەی پیرۆزبایی لە حكومەت و گەلی لوبنان و مقاوەمەتی ئاگربەست دەكەن، و لەگەڵیدا دەمێننەوە، پاڵپشتی و پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری وڵاتەكەی و یەكگرتوویی گەلەكەی و مانەوەی بەهێزی دەكەن، و   ستایشی هەموو هەوڵەكانیش دەكات كە پشتگیریان لە لوبنان كردووە و بەشداریان كردووە لە وەستاندنی دەستدرێژییەكە.
    هەروەها داوای هەوڵی نێودەوڵەتی هاوبەش دەكات بۆ لابردنی كاریگەرییەكانی دەستدرێژی و دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو شوێنانەی كە بەهۆی ئامێری جەنگی زایۆنییەوە وێران كراون.