بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكید لە هەوڵەكانی حكومەتی بۆ بەهێزكردنی هاوكاری دوولایەنە لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێناندا كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە تاریق عەبدوڵا فەرەج باڵیۆزی كوەیت لە عێراق، كە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی سەردانی كردبوو.
سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی باڵیۆز بە درێژایی كارەكانی لە عێراق دەربڕی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و هەوڵی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییە دووقۆڵییەكان لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان، و كەرتەكانی دیكەی گەشەپێدان.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی جەختكردنەوە بوو لەسەر بەردەوامیی كار و كۆبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكان سەبارەت بە پرس و فایلە جۆراوجۆرەكان كە پێویستیان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی بەردەوام هەیە، بە شێوەیەك كە گەرەنتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی برا بكات و هاوبەشی و هاودەنگی بەرز بكاتەوە.