بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەغدادی پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئیسپانیا بەڕێكەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ بەغدادی پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئیسپانیا بەڕێكەوت.