سەرۆك وەزیران چاودێری واژۆكردنی دوو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری گەشتیاریدا دەكات

سیاسی
  • 27-11-2024, 13:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری واژۆكردنی دوو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لە بواری گەشتیاریدا كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێشوازی كرد  لە بەندەر بن فەهد ئال فەهید سەرۆكی ڕێكخراوی گەشتیاری عەرەبی سەر بە كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی و شاندی یاوەری،و ئاماژەی بەوەشدا: لە میانی دیدارەكەدا باس لە بوارەكانی كاری هاوبەش كرا بۆ پەرەپێدانی دۆخی گەشتیاری عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی حكومەت پلانی هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی پتەوكردنی هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی گەشتیاری عەرەبی بۆ پاڵپشتیكردنی ڕاكێشانی گەشتیاری عەرەبی بۆ عێراق، كە پڕە لە پێكهاتەی گەشتیاری ئایینی و شوێنەواری و سروشتی.
    هاوكات سەرۆك وەزیران چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی دوو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی بۆ ڕێكخراوی گەشتیاری عەرەبی كرد. یەكەمیان لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، دووەمیان لەگەڵ بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و دارایی كە بریتییە لە فراوانكردن و پەرەپێدانی هاوكاری گەشتیاری لەم بوارانەی خوارەوە:
    1- سود وەرگرتن لەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان ڕێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی و گروپی بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی واژۆ كراوە، پەیوەستە بە بیمەی گەرەنتی وەبەرهێنان، بە ئامانجی ڕاكێشانی سەرمایە بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژە گەشتیارییەكان لە عێراق.
    2- سود وەرگرتن لە بەرنامەكانی ڕێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی و ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لە بواری ڕاوێژكاری تەكنیكی و دیراسات.
    3- شایستەكردنی دامەزراوە گەشتیارییە عێراقییەكان، لەوانەش هۆتێل و چێشتخانە و قاوەخانە، بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كوالیتی و ئایزۆ.
    4- سودوەرگرتن لە پرۆگرامەكانی ڕاهێنان و بڕوانامەی ڕێكخراو بۆ كرێكارانی كەرتی گەشتیاری لەسەر ئاستی كەرتی گشتی و تایبەت بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی كرێكارەكانی.
    5- تاوتوێكردنی ئەگەری كردنەوەی نوسینگەیەكی هەرێمی بۆ ڕێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی لە بەغدا بۆ ئەوەی نوێنەری ناوچەی خۆرهەڵاتی عەرەبی بێت.
    6- سود وەرگرتن لە پرۆژەی كارتی گەشتیاری عەرەبی، كە لە بەغدا لە ڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی ڕێكخراوەكە دەستپێدەكات؛ بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و ڤیزەی نێودەوڵەتی.
    7- جێبەجێكردنی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ گەنجانی عێراقی لە بواری كۆنترۆڵكردنی كوالیتی بوارەكانی گەشتیاری و هۆتێل.