بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، كوتلەی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی مقاوەمەی ئیسلامی لوبنانی كرد.
سەرۆكی كوتلەكە یاسر مالیكی، لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەوداداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەرزترین پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاراستەی مقاوەمەی بوێری لوبنان دەكەم بۆ ئەم سەركەوتنە، كە بەهۆی خۆڕاگری و قوربانیدانەكانتانەوە بەدەست هات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەبێ پشت بەستن بە خودا و باوەڕی قووڵ بە دۆزی ئێوە و شوێنكەوتنی نموونەی شەهیدی مەزن سەید حەسەن نەسروڵا، ئەو سەركردەیەی كە میراتێكی گەورەی لەم میللەتەدا بەجێهێشتووە، سەركەوتن ڕووی نەدەدا، رونیشیكردەوە: ئێوە هیوای گەل و دەنگی ڕاستین لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری، خودا بتانپارێزێت و هەنگاوەكانتان ڕێك بخات.