بەدواداچوون - INA
كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵا و قەوارەی زایۆنی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و كۆتایی بە ساڵێك و زیاتر لە ڕوبەڕووبوونەوەی سەربازیی سنووربەزێن و دوو مانگ شەڕی ئاشكرای نێوان ئەو دوو لایەنە هێنا.
هاتووچۆی زۆر بەرەو باشووری لوبنان لەدوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەستیپێكرد.
پێش ئەوەی ڕێككەوتنەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، حیزبوڵای لوبنان و ئەو قەوارەیە هێرشە هاوبەشەكانیان پەرەپێدا، بەو پێیەی ئەو حزبە بۆردومانی ناوچەكانی باكووری ئەو قەوارەیەی بە مووشەك ڕاگەیاند، لە كاتێكدا قەوارەی زایۆنی بە هەڵدانی زنجیرەیەك مووشەكی گەورە هەڵیكوتایە سەر پایتەختی لوبنان و گەڕەكی باشووری لوبنان و چەند گوند و شارۆچكەیەكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
بەگوێرەی داتای فەرمیی لوبنان، دەستدرێژیی زایۆنی نزیكەی سێ هەزار و 800 شەهید و زیاتر لە 15 هەزار برینداری لێكەوتوەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵ و ژنانی تێدابوو، جگە لە نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار ئاوارە.