عەمان - INA - هبە سودانی
ئەمڕۆ چوارشەممە، كارەكانی شەشەمین كۆنفرانسی عەرەبی بۆ ئاو بە بەشداری عێراق دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لەژێر دروشمی حوكمڕانی بەرەو بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام لە ئاودا، كارەكانی شەشەمین كۆنفرانسی عەرەبی بۆ ئاو لە ناوچەی دەریای مردوو لە شانشینی هاشمی ئوردنی دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی كۆنفرانسەكە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوە بۆ قەیرانی ئاو لە ناوچەی عەرەبی و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كەمی ئاو و كاریگەرییەكانی لەسەر خۆراك و ئاسایشی ئابووری.