دوو پارێزگا لە پلەی سفر نزیک دەبنەوە .. وردەکاری رەوشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو

ناوخۆ
  • 27-11-2024, 09:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات باران ببارێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە ناوچەكانی باكور و باشوور لە بەیانیاندا، و تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما لە بەغدا و زیقار 17 پلە،  دیالە، واست، موسەننا و میسان 19، ئەنبار و كەركوك 15، سەڵاحەدین 16، سلێمانی بەرزترین 11 و نزمترین پلەكانی گەرما 1 سیلیزی و دهۆك بەرزترین 12 و نزمترین 1 سەدی دەبێت، هەولێر 14 و نزمترین 2 سەدی، نەینەوا 13 ، كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە 18، و بەسرە 20 پلە دەبێت.
    رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەش و هەوای ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە بەیانیاندا تەم لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، و كەمێك بەرزدەبێتەوە لە ناوچەی باشوور.
    ئاشكراشیكرد: شەممەی داهاتوو كەشوهەوایەكی باش دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    جەختیشیكردەوە: دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو: كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.