به‌داوداچوون - INA
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە لوبنان ڕاگەیاند.
بەپێی میدیا ئەمریکییەکان بایدن ڕایگەیاندووە، "شەڕەکە لە کاتژمێر چوار بە کاتی ناوخۆیی لەسەر سنووری لوبنان دەوستێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "رێککەوتنەکە پشتگیری لە سەروەری لوبنان دەکات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ست لە لوبنان رابگه‌یه‌نین.
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوە کرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا هه‌وڵێكی تر هه‌یه به هاوكاری لەگەڵ تورکیا، میسر و قەتەر بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە بێتەوە ئاراوە و، تا جەنگەکە کۆتایی بێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ هێزێکی ئەمریکی لە باشووری لوبنان بوونی نابێت.