سەرۆکوەزیران سەرکەوتنی حکومەت پشتڕاست دەکاتەوە لە بەدوورکرتنی وڵاتەکەمان لە دەرئەنجامەکانی ململانێکان

سیاسی
  • اليوم, 00:03
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرکەوتنی حکومەتی لە ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە دەرئەنجامەکانی ململانێکانی ناوچەکە پشتڕاستکردەوە.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە پێشوازی کرد لەباڵیۆز و سەرۆکانی نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق لەسەرانسەری جیهان، کە بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوە، لە بەغداد کۆبوونەوە، و هەشتەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو".


    هه‌روه‌ها لە ئێوارەخوانێکدا کە بۆ ئامادەبووان بەڕێوەچوو، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بەوەکرد کە" لە ماوەی دوو ساڵی کارکردندا لە بەرنامەی حکومەت بەدەستهاتووە، و لە سەرووی هەموویانەوە تێکەڵکردنی ژینگەی وەبەرهێنانی ئەرێنی بوو، کە هانی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان دا بۆ کارکردن لە عێراق و بەشداریکردن لە گەشەسەندن و بزووتنەوەی ئابووری فراوان کە وڵات بەخۆیەوە بینیویەتی".


    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "نێردە دیبلۆماسییەکانی عێراق بەرپرسیارن لە گەیاندنی وێنەیەکی ڕاستەقینەی سەقامگیریی عێراق و ئاشناکردنی جیهان بەو هەنگاوە گەورەیانەی کە گەلەکەمان ناوێتی" هه‌روه‌ها ئاماژەی بە "سەرکەوتنی پرۆسەی سەرژمێری کرد کە لە یەک کاتدا لە سەرتاسەری عێراقدا ئەنجامدرا لەگەڵ وێنەی سەقامگیری و هاوکاری کە هاووڵاتیان لەو پرۆسەیەدا نیشانیان دا و سەلماندیان".


    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بە "هەڵوێستی نەگۆڕ و پرەنسیپی عێراق کرد، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و سەرکەوتنی حکومەت لە بەدوورکرتنی وڵاتەکەمان لە دەرئەنجامەکانی ململانێکان و سیاسەتی هاوسەنگی کە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پەیڕەوی دەکات و سەرکەوتن لە کۆتاییهێنان بە دۆسیەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و کۆتاییهێنان بە نێردەی سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سه‌رۆك وه‌زیران گوێی لە ژمارەیەک لە سەرۆک نێردەکانی عێراق گرت و داوای لە ئامادەبووان کرد ئەوپەڕی هەوڵ بدەن بۆ گرنگیدان بە کاروباری هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە و پەیوەندیکردن لەگەڵیانە و خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.