بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا (103) ملیۆن و 145) هەزار و (225) بەرمیل بووە.
وەزارەتی نهوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، گەیشتووەتە(103) ملیۆن و (145) هەزار و ( 225) بەرمیل.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (102) ملیۆن و (302) هەزار و (862) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن (318) هەزار (7) بەرمیل بووه." سەبارەت بە کۆی گشتی بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، بڕی (524) هەزار و (356) بەرمیل بووە.
جێگای سەرنجە وەزارەتی نەوت بروای وایه كهدهبێت گهلی عێراق لەڕێژهی ههناردهكردنی نهوت ئاگاداربكرێتهوه بۆیه ئەم ڕێکارە مانگانەیەی دهگرێتەبەر.