وەزیری ناوخۆ: لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو باسمان لە ڕێگاکانی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری کرد بۆ بەدواداچوونكردنی کەسانی داواکراو

ئەمنی
  • اليوم, 21:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و ئیڤیت کوپەر، هاوتا بەریتانییەکەی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان لە بەغدا ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە ڕێگاکانی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەدواداچوونكردنی کەسانی داواکراو پشتڕاستکردەوە.
    کوپەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی وه‌رگرتنم بۆ ئه‌م پۆسته‌ وەک وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکەم، جەختیشی لەوە کردەوە کە بواری ئەمنی لە عێراقدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
    هه‌روه‌ها وتی" ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق واژۆکراوە بۆ حکومەتی بەریتانیا گرنگە، یاداشتەکە کارکردن لەخۆدەگرێت بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ عێراق بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەهه‌ر دوو وڵات.
    لای خۆیەوە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ دووپاتی کردەوە کەلەگەڵ وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا گفتوگۆی لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و مەشق و ڕاهێنان لە بواری ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووه‌.
    هەروەها وتی" باسمان لە ڕێگاکانی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد، کە بۆ هەردوولا پێویستە، هاوکات لەگەڵ ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، ئیڤیت کوپەر، یاداشتێکی هاوکاری ئەمنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هاوتا بەریتانییەکەی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی هەوڵە هاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی سنووربەزاندن.