وەزیری ناوخۆ یاداشتێکی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی واژۆ دەکات

ئەمنی
  • اليوم, 20:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، ئیڤیت کوپەر، یاداشتێکی هاوکاری ئەمنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هاوتا بەریتانییەکەی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی هەوڵە هاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە سنووربەزێنەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، ئیڤیت کوپەر ئەنجامدا، ویاداشتێکی هاوکاری ئەمنی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هاوتا بەریتانییەکەی واژۆ کرد، بۆ پەرەپێدانی هەوڵە هاوبەشەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە میانەی گەشتێکیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، سه‌ردانی سەنتەری بەرپەرچدانەوەی خێرا (911) كرد و گوێی لە کورتەیەک گرت لەسەر میکانیزمی کارکردن لەم جومگە گرنگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
    هەروەها سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌ کرد و هەروەها کورتەیەک لە گرنگترین ئەرکەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانە مرۆییەی پێدرا. دواتر سەردانی سەنتەری داتا دیجیتاڵیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌رك و كار و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکات ببێت."
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بە ئامانجی زانینی میکانیزمی ڕاهێنانی پۆلیسە قارەمانەکان، وەزیری بەریتانیا سەردانی کۆلێژی پۆلیسی کرد و پێداچوونەوەی بە مەنهەجی ڕاهێنانی بۆ ئەو خولانەی کرد کە لەم کۆلێژە ئەنجام دەدرێن.