ههولێر-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە فەرمانەکەدا، کە پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (3) لە ماددەی (10)ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمووارکراو دەرچووە، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2024/12/2.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەقی فەرمانە هەرێمییەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە و سەبارەت بە چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە فەرمانەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات